نوچەنێت
موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە چونکە نەتەقیوەتەوە.
بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٦-٧-٢٠٢٠، موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا، بەڵام نەتەقیوەتەوە ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی دوێنێس موشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەم شارەکرد، بەڵام بەسیستمی پاتریۆت لە ئاسمان پوچەڵکرایەوە.
بەپێی بە سۆمەرییە نیوز، بەربەیانی ئەمڕۆ موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە چونکە موشەکەکە نەتەقیوەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: هێزە عێراقییەکان بەدواداچوون بۆئەم کردەیە دەکەن. ئەمە تەنیا هێرشکردن بۆسەر ئێمە نییە بەڵكو بۆسەر حکومەتی عێراق وخەڵكی عیراقیشە.