لە بەرژەوەندی كرێنشینان داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکرێت

0

شلێر سەعید

له‌ نووسراوێكدا، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌، پارێزگاری هه‌ولێر داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كارئاسانی بۆ كرێنشینان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كرێی ئه‌و سێ مانگه‌یان بۆ كه‌م بكرێته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بووه‌ته‌ بارگرانی له‌سه‌ر كرێنشینان.

لە لێدوانێكی تایبەتدا لەم بارەوە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە نوچەی ڕاگەیاند: سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەك لە ڕێكارەكان بریتی بوو لە داخستنی شوێنەگشتیەكان و قەدەغەی هاتوچۆ بەوەش، خەڵكێكی زۆر زیانیان بەركەوت و بێكارمانەوە، بەهۆی نەمانی كار و كاسبی، بۆیە بۆ خاوەن موڵكەكان و كرێنشینان و خاوەن كارەكان یان شوێنەگەشتیارەكان، داوایان كردووە، كە بڕێك لەو كرێیەی لەسەریانە لێیان خۆشبن وخاوەن موڵكەكان باج و رسومات یان لەسەركەم بكرێتەوەیان لێیان خۆشبن.

گوتیشی،ئێمە وەك پارێزگای هەولێر چەند جارێك ئەو بابەتەمان باسكردوە، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان باسی ئەوەمان كردوە و ئەنجومەنی وەزیران دووجار لەم بارەوە كۆبونەوەیان كردووە.

هێمن قادر ڕونیشی كردەوە، كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەنوسراوی فەرمی لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە، جارێكی تر داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە چاوێك بەو بابەتە بخشێنەوە. دەشڵێت، بەلایەنی كەم بۆ سێ مانگیش بێت باج و رسومات و كرێ‌ی كرێنشینان و خاوەن كارەكان كەم بركێتەوە، گەر لێ خۆشبونیش نەبێت كەم بكرێتەوە، و لەداواكاریەكە باسی ئەوەشمان كردوە، كە پڕۆژەیاسایەك بۆ پەرلەمانی كوردستانی بنێرین لەوێ‌ یەكلایی بكرێتەوە، چونكە لە ڕوی یاساییەوە ئەو شوێنانەی، كە هەن دوكانە یان باڵەخانەن یان شوێنی گەشتیاریە، چونكە هەندێكیان هی حكومەتە سەربە وەزارەتەكانن وەك وەزارەتی شارەوانی و ئەوقاف و گەشتوگوزارن یان هی وەزارەتی داراییە، بەكرێیان داوە و هەندێكیان موڵكی خەڵكە هاوڵاتی خاوەنیەتی.

جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، گەر ڕەزامەندی لەسەر درا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان، ئەوكات میكانیزمێك دادەنرێت بۆ چۆنیەتی جێ بەجێ كردنی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com