نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر، دەستگیركردنی تۆمەتبارێك و دەستبەسەردا گرتنی چەند کەلوپەلێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری بەناوی (م، م، ع) راگەیاند.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەست بەسەر بڕی (٢٦٥) گرام مادده هۆشبەر لەجۆری (تلياك، هێرۆین و شيشه) و بڕی ( ٤٩٠) شیت حەبی هۆشبەری جۆری ترامادۆڵیشدا گیرا، لەگەڵ دەسبەسەرداگرتنی (٤) دەمانچە ،(١) كڵاشینکۆف، تەرازویەکی دیجیتاڵ و چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.