٢٧٦توشبووی نوێ تۆمارکرا

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری ٢٤کاتژمێری دۆخی کۆرۆنای راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ١٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٦کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون.  دوو هەزار و ٤٢٦پشکنینیان ئەنجامداوە کە زۆرترینی لە سلێمانی بووە.

لە کۆی ئەو ٢٧٦ تووشبووەی تۆمارکراون ٣١ تووشبوویان لە سنوری پارێزگای هەولێرن، ١٢٩ تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی، ٧٨ تووشبوو لە گەرمیان، ٢٠ تووشبوو لە راپەڕین، حەوت تووشبوو لە هەڵەبجە و دوو تووشبوو لە دهۆکن. 

١٢ توشبووی گیانیان لەدەستداوە، کە دوو کەسیان لە سنوری پارێزگای هەولێرو هەشت کەسیان لە سلێمانین و دوو تووشبوو لە گەرمیانن.

١٧٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٧٠ کەسیان لە هەولێر، ٥٤ کەس لە سلێمانی، ٣٣ کەس لە گەرمیانن، ١٠ تووشبوو لە راپەڕین و پێنج تووشبوویشیان لە هەڵەبجەن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com