نیوەی پشکنینەکانی هەڵەبجە پۆزەتیڤن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کێشەی نەبوونی کیتی تاقیگە لە هەڵەبجە، چارەسەر کراوە و پشکینینی کۆرۆنا دەستیپێکردووەتەوە.                                   

   ماوەیەک بوو پشکینی گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی هەڵبجە راگیرابوو، بەرپرسی تەندروستی ئەم شارە دەڵێت، بەهۆی کیتی تاقیکردنەوە بووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئازاد مستەفا، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە سنورەکەیان، ڕایگەیاند”ماوەی چەند ڕۆژێک بوو بە هۆی تەواو بوونی کیتی تاقیگە بۆ پشکنین لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیرابوو، بەڵام دوای ئەوەی کیتی تاقیگەمان بۆ دابینکرا، ئێستا پشکنینەکان دەستی پێکردووەتەوە و ڕۆژانە پشکنین ئەنجامدەرێت”.                           

سەبارەت بە ئاماری فەرمی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەڵەبجە، ئازاد مستەفا، دەڵێت”تائێستا ١٩٨ کەس ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان بوون، لەو ژمارەیەش ٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٩٨ کەسیشیان لەژێر چاودێریدان، هەروەها ٢ پزیشک و ٩ کارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”.                                                                         

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەشدەکات، بەو پێیەی لە ٥٠% پشکنینەکانی کۆرۆنا لە هەڵەبجە پۆزەتیڤن، ئەمە ئاماژەیەکی باش نییە و دەری دەخات کە ژمارەی توشبوان لەوە زیاترە کە بەفەرمی ڕادەگەیەندرێت، لەوانەی خەڵک هەبێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبێت و ڕەنگە تێکەڵ بەخەڵکیش بێت.                                                     

ئەو بەرپرسەی تەندروستی لە هەڵەبجە، داوادەکات کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن و دەشڵێت”هاوڵاتیان تەنها لێپرسراو نین لە خۆیان، بەڵکو لێپرسراوییەتییەکی کۆمەڵایەتیشیان هەیە، پێویستە ببنە هۆی ڕاگرتنی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە”.                                                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com