هەولێر: دابەشكردنی سەلەی میوە بەسەركەم دەرامەتان

0

شلێر سەعید

کۆمەڵێک چاڵاکوانی مەدەنی لە شاری هەولێر، بەهاوکاری چەند کەسایەتیەکی خێرخواز هەڵدەستان بە دابەشکردنی(١٥٠) سەلەی میوەجات وسەوزە  بۆ خێزانانی کەمدەرامەت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بەچالاكیەكەیان محەمەد مەلا سەرپەرشتیاری كارە خێرخوازیەكە بەنوچەی ڕاگەیاند: ئێمە پێنج ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی سەر بەفەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان ، بەهاوكاری چەند خێرخوازێك هەستاین بەدابەشكردنی  سەلەی میوەجات وسەوزە ، لەگەڕەكە هەژار نشینەكانی هەولێر.

گوتیشی ئامانجمان لەم كارە ،  پێشکەشکردنی شێوازێکی نوێی بە بازاڕکردنی بەرو بوومە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکان و هاوکاری کردنی چەند خێزانێکی کەمدەرامەت و بەفیڕۆنەدانی ڕەنجی برا جوتیاران و پشتگیرکردنیان لە داوای جوتیاران بۆ بە بازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیان، کە ساڵانە ئەم گرفتە دوبارە دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com