نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی بە پەتای كۆرۆنا راگه‌یاند.
تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق، گه‌یشته ٦٠ هه‌زار و ٤٧٩ حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه ٢ هه‌زار و ٤٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٣ هه‌زار و ١٧ كه‌س به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه، ٢٤ هه‌زار و٩٨٩ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش ٣٠٦ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥-٧-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماری ٢٤کاتژمێر دۆخی پەتای کۆرۆنای لە عراق راگەیاند.
بەپێی راگەیێةدراوەکە، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ ١١ هه‌زار و ٧١١گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه، ٢ هه‌زار و ١٢٥ كه‌سی دیكه توشبوون. هەروەها لەماوەی یەک شەودا ١٠٥کەس گیانیان لە دەستداوە. ١٩٤٠کەسیش چاکبوونەوە.