هۆشداری دەدرێتە ئەو کەسانەی بە زێدەڕۆیی بۆری ئاویان راکێشاوە

0

نوچەنێت

ئەو كەسانەی بە زێدەڕۆیی بۆری ئاویان بۆ ماڵ و باخچە راكێشاوە یان بە ھەر ھۆكارێك ئاو بەفیڕۆ دەدەن، ئەگەر خۆیان چاكی نەكەن لە ھەفتەی داھاتوودا ئیجراتیان لەگەڵدا دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥-٧-٢٠٢٠، فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتێك بۆ بڕینی بۆری ئاوی زێدەڕۆ دەست پێدەكەین، ئەو كەسانەی ئاویان بە زێدەڕۆ راكێشاوە یان تەوافیان نەبەستووە و ئاو بە فیڕۆ دەدەن، ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكەین، بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەكەین، پێش ئەوەی ئێمە ھەڵمەتە دەست پێبكەین خۆیان بۆری ئاوی زێدەڕۆیی ببڕن.

دوای كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەر و شارەزایانی بواری ئاو لە ھەولێر فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی “لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە چارەسەری كێشەكانی ئاو كردووە، ھەموو ھەوڵێك دەدەین، بۆ ئەوەی ھیچ كێشەیەكی ئاو لە ھەولێر نەھێڵین، لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەنی شوشتنگەكانی ئۆتۆمبێل و فەرش دەكەین و دەبێ ئەوانیش ھەندێك رێكار ھەن بیگرنەبەر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com