مەلایەك سوكایەتی بە سرودی نەتەوەیی كورد دەكات

0

شلێرسەعید

لەدوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەکان، کەسێک بەناوی (مەلاعبدالحمد(کوڕی پاک)) سوکایەتی بەسرودی نیشتیمانی (ئەی ڕەقیب)و (دڵدار)ی شاعیر نوسەری شیعرەکەدەکات، ئەمە ناڕەزایی خەڵكی شاری كۆیەی لێكەوتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر(١٠)ی بەیانی لەدادگای بەرایی کۆیە سکاڵای لەسەر تۆمار كرا.

سرودی(ئەی رەقیب) لەلایەن شاعیری ناوداری کوردستان، (دڵدار) نوسراوە بووەتە سرودی نیشتیمانی نەتەوەی کورد و لەبۆنەکاندا دەگوترێتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە ٥ی تەموز٢٠٢٠لە كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیدا، كە نوچە ئامادەی بوو یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە ڕایگەیاند: وەک قائیمقامیەتی قەزای کۆیە پاڵپشت بەنارەزایی چالاکوانان وڕۆشنبیرانی شارەکەمان  بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە لەلایەن كەسێكەوە بەناوی (مەلاعبدالحمد(کوڕی پاک))بڵاوبۆتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە سوكایەتی بە كەسایەتی نەتەوەكەمان (دڵداری شاعیر خاوەنی سرودی ئەی ڕەقیب دەكات، بۆیە   لەدادگای بەرایی کۆیە سکاڵامان لەسەرکەسی ناوبراوتۆمار كرد و داوامان لە داواكاری گشتی کرد جارێكی دیکە نەتوانن سوكایەتی بەكەسایەتی و شیعری دڵدار بكەن.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسە سوکایەتی کردووە، قائیمقامی کۆیە گوتی” بە پێی زانیاریەكانمان ئەو بەناو مەلایە خەڵكی قەڵادزێیە، بەڵام ئێستا لە ئەوروپا دەژی، بەڵام ئەگەرلەدەرەوەش بژێت دەبێ لێكۆلێنەوەی لەگەڵ بكرێت”.

قائمقامی كۆیە هەروەها گوتی: پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٧هەمان کەس سوكایەتی بە شاعیری نەتەوەی كورد وسرودی ئەی ڕەقیب كردوە.

دڵدار، کوڕی مەلا ڕەئوف کوڕی مەحمود کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە، لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ١٩١٨ لە شاری کۆیە لە دایک بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com