پەرلەمانتارێک مانگرتنی راگەیاند

0
شلێر سەعید: نوچە
 پەرلەمانتارێك دەڵێت،‌ ماندەگرم چونكە پەرلەمان بە دەنگمانەوە نایەت و بێ باكە لە ئاست داواكاری ئێمە، چەندین مانگە داوادەكەین لەسەر چەند پرسێك، بەڵام وەڵاممان نەدراوەتەوە.
لە لێدوانێكی تایبەت، سیروان بابان ئەندامی سەربەخۆ و ئەندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هەرێم، بە نوچەی ڕاگەیاند: من ئەمڕۆ مان دەگرم، چونكە هەرچی دەڵێن پەرلەمان گوێمان بۆناگرێت، ئێمە لە مێژە داوادەكەین، كە دانیشتنی پەرلەمان بۆ كیێشەی ناوچە كوردستانییەكان و جموجۆڵی داعش لە ناوچە كە ئەنجام بدرێت، ماوەك لەمەوبەر كۆمەڵێك شۆڤینی دەیان ویست كەركوك لە كورد داماڵن، بەڵام بەداخەوە ئەوەچەند مانگی بەسەردا رۆیشت هێشتا پەرلەمان بڕیاری كۆبونەوەی نەداوە.
سیروان بابان، لەبارەی کاتی مانگرتنەکەی راگەیاند “من ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ مان دەگرم، لەبەرمبەر ئەو بێ باكیەی پەرلەمان لەبەرامبەر داواكاری پەرلەمانتاران و بەدەمەوە نەهاتنی بۆ چارەسەركردنی پرسە هەنوكەییەكان”.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com