نوچەنێت
موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرا، بەڵام لە ئاسمان تێکشکێنراو نەیانهێشت ئامانج بپێکێ.
لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٢٤ موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، لە بەغدا کراون، ئەمریکا میلیشیاکانی نزیک لە ئێران تۆمەتباردەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق٥-٧-٢٠٢٠، موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە و لەرێگەی سیستمی موشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە، پاشماوەی موشەکەکە لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە.