زانیاری لە بارەی سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتۆن

0

نوچە-المعلومە

ئەندامیکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ،یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی خولی دووەمی دانوستانەکانی بەغدا و واشنتۆن دەبێت.

عامر الفایز، ئەمڕۆ شەممە،  بە پێگەی المعلومە ی گوتووە کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا  ودیدار و گفتوگۆکانی لە گەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەم وڵاتە، دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخاتە سەر مێزی دانوستان.

ئەم ئەندامەی  کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵیت، سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتۆن لە ڕووی ئەمنییەوە چەندین ڕەهەندی هەیە و پرسی پاشەكشەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی ئەم گفتوگۆیانە دەبێت کە دیالۆگی ستراتیژی واشنتۆن و بەغدا دەناسرێتەوە.

بڕیارە کازمی لە ڕۆژانی داهاتوو، سەردانی ئەمریکا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com