نوچە-العین
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمریکا ڕٶژێکی رەشی تێپەڕ کرد، ژمارەی پێوانەیی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد.
بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٧ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراوە.
بە هەژمار کردنی ئەم ژمارەیەوە، رێژەی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، سنوری ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە.