نوچە-ڕۆیتەرز
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، جارێکی دیکە هۆشداری دەدات و دەڵێت: وڵاتانی جیهان دەبێ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەند وەربگرن، بەپێچەوانەوە دەبێ چاوەڕوانی قوربانی زیاتر بن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ژیر ناوی هۆشیار بن، ئامارەکان درۆ ناکەن، داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە جددیتر بڕواننە ئەم پەتایە .
مایکڵ ڕاین، بەرپرسێکی باڵای تەندروستی جیهانی دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە وڵاتان چاوێک لە ئاماری تووشىبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، ئامارەکان درۆ ناکەن.
بە گوتەی ڕاین، پەتای کۆرۆنا هیشتا نەگەشتۆتە لوتکە و تا دێ مەترسییەکەی فراوانتر دەبێت.