بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

0

نوچەنێت

بەرگری شارستانی هەولێر، لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەداتە هاوڵتییان و چەند رێنماییەک رادەگەیێنێت.

دەقی رێنماییەکان:

هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆیە دەبێت هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر.

لەهەمان کاتدا شوفێرانیش دەبێت پەیڕەوی رێنماییەکان بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە. بۆیە ئەو خاڵانەی خوارەوە لەلایەن شوفێران بە گرنگ وەربگیرێت و ئەوانە لەنێو ئۆتۆمبێل جێنەهێڵرێن:

1- مادده‌ گازییه‌كان.

2- شووشه‌واته‌كان “وه‌ك شووشه‌ی بۆن و چه‌خماخی ئاگر و كه‌لوپه‌لی له‌م جۆره‌”.

3- خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان.

4- عه‌تر و پاتریی ئامێره‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه‌.

5- نابێت جامی ئۆتۆمۆبێله‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.

6- نابێت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ته‌واوی پڕ بكرێن.

7- ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له‌ ئۆتۆمبێله‌كان بكرێت.

8- نابێت به‌ كاتی به‌یانیان گه‌شتی ئۆتۆمبێله‌كان بكرێت.

9- نابێت تایه‌ی ئۆتۆمبێل زیاد له‌ پێویست هەوای تێبكرێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتی گه‌شتكردندا.

پێویسته‌ هاووڵاتییان ئاگاداری مار و دووپشك بن، چونكه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی فێنك روو له‌ ماڵه‌كان ده‌كه‌ن.

نابێت بوتڵی گاز له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت و ده‌بێت هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌وه‌ بن كه‌ نابێت لۆدی زۆر بخه‌نه‌ سه‌ر پێوه‌ری كاره‌باكانیان و ته‌نیا ده‌بێت ئامێره‌ فێنككه‌ره‌وه‌كان له‌و شوێنانه‌ دابگیرسێنرێن، كه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كان لێی كۆده‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌و كاتژمێرانه‌ی رۆژ كه‌ پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه‌ به‌رزترین ئاست.

دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به‌ تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 10:00ـی به‌یانی تاوەکو 03:00ـی پاش نیوه‌ڕۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com