بەرپرسێکی باڵای عیراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، فالح فەیاز،ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە،٤ی تەموز بە بڕیاری مستەفا کازمی، هەر یەک لە«عبدالغنی الاسدی» و «قاسم الاعرجی» بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دیاری کران.

ئەسەدی پێشتر سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بووە و قاسم عەرەجی، لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی حەیدەر عەبادی، وەزیری ناوخۆی عێراق بووە.

بەم پێیە، فالح فەیاز لە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دوور خرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com