نوچەنێت
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆرۆنا لە هەردۆخێک بێت تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە ئەنجام دەدرێن.
ئەمڕۆ شەممە، ٤-٧-٢٠٢٠، ئالان حەمەسەعید لە کۆنگەرەیکی رۆژناموانیدا وادەی دەستپێکردن و کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی راگەیاند، کە لە ١١-٧دەستپێدەکات لە ٨-٨-٢٠٢٠، کۆتایی دێت.
بەپێی زانیارییەکانی وەزیری تەندروستی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٤٤هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن و لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، کۆرۆنا لەهەر دۆخێک بێت تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن.
وەزیری تەندروستی، داوای لە مامۆستاو قوتابیان کرد کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت.