پشكنینی پێش هاوسەرگیری راگیرا

0

شلێر سەعید  

ماوەی ساڵێكە لە كۆیە پشكنینی پێش هاوسەرگیری نییە، ئەوەش بۆ تەمایەی بێزاری چونكە هەركەس هاوسەرگیری بكات دەبێت بچێت بۆ هەولێر و لە ئێستاشدا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ زیاتر كارەكە ئەستەمبووە بۆیان. تەندروستی كۆیە-ش دەڵێت ”نوسراومان كردوە كارەكانی تەوا بێت لەهەولێر ئێمەش دەست بە پشكنین دەكەینەوە لە كۆیە”.

چۆپی عەلی تازە هاوسەرگیری كردوە دەڵێت، لەم بارودۆخە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ زۆر زەحمەتە بۆ پشكنین بچیە هەولێر، ئێمە وەرەقەكیان داینێ‌ بچین بۆهەولێر جاری یەكەم ڕیگەیان نەداین جارێكی دی چوین، ئینجا پاش هەفتەك پشكنینەكە دەردەچی دیسان دەبی بچی وەری بگریەوە، ئەو تازە بوكە دەشڵێت، هیوادارم ئەوە چارەسەربكەن و تازە دەستگیراندارەكان ناچارنەبن بچنە هەولێر.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بەنەبونی پشكنینی هاوسەرگیری لەشارەكە، هاوكار عەلی، ڕاگەیاندنی تەندروستی كۆیە بە نوچەی ڕاگەیاند: نزیكە ساڵێكە لە شاری كۆیە پشكنینی پیش هاوسەرگیری وەستاوە و ئەو گەنجانەی هاوسەرگیریان دەكرد ناچاربوون بچنە هەولێر، بەڵام ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە لە ئامێری پشكنین و دەرمان و پێداویستی تەنها ماووە لەهەولێر كارەكانی تەواو بێت.

گوتیشی، ئێمە نوسراومان كردوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و ئەوان واژۆیان لەسەر كردووە، تەنها هەندێك ڕیكاری ماوە تەواو بێت، لەكۆیە پشكنینەكان دەكرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com