مەترسی نەمانی دەرمان و پێداویستی هەیە

0

شلێر سەعید

لە زۆربەی نەخۆشخانەكان گلەیی ئەوەدەكرێت، كە پێداویستیەكان و چارەسەریەكانی تایبەت بەكۆرۆنا وەك پێویست نییە لەنەخۆشخانەكان، تەندروستی كوردستانیش دەڵێت، مەترسی هەیە لەهەرچركەیەك هیچ دەرمان و پپێداویستسەك  نەمێنێ‌، گەر بەم شێوە بارودۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچێت.

تا ئةمرِؤ 4-7-2020 لەهەرێمی كوردستان 6،844 كەس توشی كۆرۆنا بووە و لەو ژمارەیە 2،252 كەس چابۆتەوە و 231 كەس گیانی لەدەستداوە. 

لە لێدوانێكی تایبەت محمد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە بەنوچەی ڕاگەیاند: نزیكین لەو ڕۆژەی، كە دەرمان و پێداویستی نەمێنی و هەفتەی ڕابردوو بۆماوەیەكی دیاری كراو لە هەڵبجەو سلێمانی پشكنین نەما، بەڵام ئێستا بۆمان دابین كردون.

گوتیشی، ناتوانین هەموو پێداویستی وەك جلو بەرگی تایبەت بە كۆرۆنا لەهەموشوێنەك هەبێت، لە ڕووی زانستیەكەشەوە پێویست نییە.

سەبارەت بە چارەسەر و دەرمان گوتەبێژی تەندروستی گوتی، دابین كردنی دەرمان بەشێكی لەئەستۆی بەڕێوبەرایەتیەكانە بە پێی ئەو بودجەی بۆیان دیاری كراوە دەرمان دابین بكەن و بەڕێوبەرایەتیەكان سەرپشك كراون بۆ كڕێنی دەرمان و بەشێكی لەو دەرمانانەی نرخیان زۆرە، ئێمە بە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق دابینی دەكەین.

محەمەد قادر نەیشاردەوە، كە مەترسی هەیە لەهەر چركەیەك دا هیچ دەرمان و پپێداویستسەك نەمێنێ‌ ، گەر بەم شێوە بارودۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچێت. دەشڵێت ”پێشبینی دەكەین نەتوانین ئەو هەموو نەخۆشە لەخۆ بگرین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com