شەپۆلێکی گەرمای بەهێز دەست پێدەکات

0

نوچەنێت

هۆشداری لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەدرێت.

کەشناسێکی عیراقی دەڵێت: لە ئەمڕۆ هەینی ٣-٧-٢٠٢٠، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لەهەرێمی کوردستان و عیراق دەکات، لە هەندێ ناوچە بۆ سەرو٥٠ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.

مستەفا ئەلقەیسی، کەشناسی عێراقی رایگەیاند: لەمڕۆ هەینی ٣ی تەموز، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ ٥٠ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە. ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان ٤٤ -٤٦ پلەی سەدی دەبێت و لە رۆژئاوای عێراقیش دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەم شەپۆلی گەرمایە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com