دوو ساڵە لیژنەی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستەوەستانە

0

ئەسعەد مورادی

جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم وەفدەی وەزارەتی پێشمەرگە، کە چوونەتە بەغدا بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو پرسانە و کێشە زۆرانەی لە نێواندا هەیە، کە هیچ پێشوەچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیوە.

 شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆ بوونەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گەیشتوونەتە کۆمەڵێک ئەنجام لە کە پێکهاتوون لە چەند خاڵێک ئەوانیش دروستکردنی هەماهەنگی بوو لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکانی دیالە و کەرکووک و نەینەوا.
هەروەها پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە نێوان هەردوو لادا، لەگەڵ پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسێۆنی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان، هەروەها دانانی بازگەی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەروازەی شارەکانی کەرکووک، دیالە، نەینەوا، هەروەها پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ هەر ئەگەرێکی ئۆپەڕاسێۆنی هاوبەش “.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، لەبارەی ئەگەری رێککەوتنی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان و بۆشایی ئەمنی رایگەیاند: ئێمە لە پەرلەمان نوسراومان کردووە، کە ئەو بۆشاییەی هەیە لە نێوان ئێمە و سوپای عێراق، هەردوو وەزارەت بە هەماهەنگی پڕی بکەنەوە بە هێزی هاوبەش. ئەم وەفدەش کە چوون بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو پرسانە و کێشەشمان زۆرە لە نێواندا و بەداخەوە تا ئێستا هیچ لە کێشەکان هەنگای بەرەو پێش نەناوە.

عوسمان کەریم سوارە پێیوایە تاکو ئێستا هیچ جۆرە رێککەوتنێک نەکراوە و هەوڵەکان بەردەامە. دەشڵێت ”ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەت پێشمەرگە و سوپای عێراق دانراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com