10 کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی ٢٥٤ کەس و گیانلەدەستدانی ١٠ کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوی ماوەی٢٤کاتژمێریی توشبوون و مردن بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند، ٨٢٠پشکنین لە هەولێر ٢٧٤ پشکنین، لە سلێمانی ٥٧٦ پشکنین، لە دهۆک ٥٤٦ پشکنین لە گەرمیان ٢٤٦ پشکنین و لە راپەڕین ٨٦ پشکنین ئەنجامدراون. 

٢٥٤ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە ٧٣ کەسیان لە هەولێر، ٨٦ کەسیان لە سلێمانی ٦٨ لە گەرمیان، ٢٣ لە راپەڕین و چوار تووشبوویشیان لە دهۆکن. 

هاوکات ٨٦ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هیچ تووشبوویەک لە سلێمانی چاک نەبووەتەوە. چاکبووەکان ٥٦ کەسیان لە هەولێرن، ١٢ کەسیان لە راپەڕین، نۆ کەس لە گەرمیان، چوار کەس لە دهۆک و پێنج کەسیان لە هەڵەبجەن.

لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە پێنج کەسیان لە سلێمانین، دوو کەسیان لە هەولێرن، دوو کەسیان لە گەرمیان و کەسێکیان لە راپەڕینە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com