هۆکاری بێ دەسەڵاتی عێراق بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا دەخرێتەڕوو

0

ئەسعەد مورادی

چاودێڕێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، عێراق خۆی نابینێ لە ئاست تورکیایەکی ئەندامی ناتۆی خاوەن نفوز. دەشڵێت ”سەردەمی ئێستا و سەدام جیاوازی ستراتیژی هەیە”.

سوپای توکیا بە بیانوی بوونی گریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنووریەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، بەبێ گوێدانە یاسانێودەوڵەتییەکان، هێرشی ئاسمانی و زەمینی لەناو خاکی باشووری کوردستان دەستپێکردووە و چەندین کەسی مەدەنیش بەم هۆیەوە بونەتەقوربانی و بەدەیان گوندیش چۆڵکراون. ئەمە لە کاتێکدایە دەسەڵاتی پاراستنی سووری لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئامانج نووری، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی بێ توانایی عێراق لە بەرانبەر هێرش و سنوور بەزاندنی تورکیا، رایگەیاند: نە سوپای عێراق و نە یەکڕیزی و نە شێوازی دەسەڵاتەکەی هەتا ئێستاش لەسەر پۆست رێکناکەون چ جای ئەوەی بگاتە بابەتی ستراتیژی، بۆیە عێراق خۆی نابینێ لە ئاست تورکیایەکی ئەندامی ناتۆی خاوەن نفوز، کە هێزە سەربازییەکانی لە پەڕاندووەتەوە سوریا و لیبیا و جموجۆڵی هەیە لە بەشێک لە کوردستانی عێڕاق هەر لە کۆنەوە لە ناوچەی بەعشیقە و هەندێک بنکەی دامەزراندووە.

ئامانج نووری دەشڵێت، عێراق بەشێکە لە درێژراوەی ئێرانە لە رووی سیاسەتەوە و ئێرانیش لەسەر پرسی کورد و پەکەکە هەمان ستراتیژیان هەیە، دەبینین کە ئێستا تورکیا و ئێران یەکیان گرتووە و عێراقیش لە ژێر هەژموونی ئێراندایە، بۆیە عێراق ناتوانێ لە سیاسەتەی ئێران دەربچێ، چونکە ئێستا عێراق لە قوڵایی ستراتیژی شیعەی ئێڕان هەڵسوکەوت دەکات، بەڵام سەدام حوسێن لە قوڵایی ستراتیژی سوننەی وڵاتە عەرەبییەکان، کە لە رووی تەکنیک و شەڕیشەوە جیاوازە.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە، ئەگەر هاوئاهەنگیش لە نێوان تورکیا و ئێراندا نەبێ، ئەوان هەر کۆکن لەسەر پرسی کورد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com