نوچەنێت
شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق كۆببنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢-٧-٢٠٢٠، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، گەیشتە بەغدا بڕیارە لەگەڵ لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی بەرگری عیراق کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عیراق، بە ئامانجی هەماهەنگییە لە رووبەرووبوونەوەی داعش.