شلێر سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، هیچ خزمەتێک بۆ هیچ کەسێک هەژمار ناکرێت ئەگەر بەپێی یاسا نەکرابێت و هەر پلەیەک بەدەر لە یاسا، درابێتە موچەخۆر هەڵدەوەشێنرێتەوە.
ئەمڕۆ ١ی تەمووزی ٢٠٢٠ یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی كەوتە واری جێبەجێكردن كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە سەرجەم ڕێكارەكانی پێویستیش بۆ جێبەجێكردنی تەواو كراوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە جێ بەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، ئەرشەد حسێن لورانی، لە فراكسۆنی پارتی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بە نوچەی راِگەیاند: ئەو پڕۆژەی چاكسازییە بەشێكە لە چاكسازی گەورە، چونكە گەر چاسازی بە پڕۆژەی گەورە تەماشابكەین، دەبێت چاكسازی لە زۆر سێكتەر بكرێت وەك داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەكان و لەبەشە ئیداریەكان، سەربازی لەهەموو سێكتەرەكان، بەڵام پڕۆژە یاسای چاكسازی هەرچەندە بەشێكە بەڵام پڕۆژەكی زۆر باشە.
گوتیشی، ئێستا لە یاساكە هیچ بەربەرستێك نەماوە، چونكە یاساكە دەرچوە و پەیڕەوی پێ دەرچوە و لە ٢٦-١-٢٠٢٠، لە پەرلەمان و لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پەسەندكراوە، تەها لایەنی جێبەجێكردنی ماوە، كە لەمڕۆوە ١-٧ دەستی پێكردوە.
ئەرشەد حسێن لورانی ڕونیشی كردەوە، پێشتر وەك لیژنەی دارایی كۆبونەوەمان كرد لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەوكات بڕیاردرا بەشەفەیی ، هەمو ٣ مانگ جارێك دەبێت حكومەت یاسایەك جێ بەجێ بكات و ڕاپۆرت بۆ پەرلەمان بنێرێت، كە چ كراوە وچ نەكراوە .
سەبارەت بە بڕینی ئەو بڕەی بەناوی مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەلایەن وەزارەتی دارایی ، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای دەڵێت: ئەوەی وەزارەتی دارایی دەی كات رێكخستنەوەی هەندێك موچەو دەرماڵە ، كە كاتی خۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە،وهەریەكەو بەشێوەك بووە، تەماشادەكرێت كێ مافی ئەو بڕەی هەیە بەناوی خزمەت یان دەرماڵە و بەنایاساییی دەبڕدرێت،بۆنمونە كەسێك گەر ١٠ ساڵ خزمەتی هەبوبێت ١٥ساڵی بۆ نوسرابی چونكە نابێت ئەوەی ١٠ ساڵی خزمەت هەبێت و ئەوەی ١٥ ساڵی خزمەت هەبێ وەك یەك بن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێداچوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی پله و ناونیشان و مووچه و وه‌زیفه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان له رێنمایی ژماره (١٢)ی خۆیدا تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (نوچە) كه‌وتووه نووسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه،له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وی رێنمایی دارایی له رێكه‌وتی ٢١-٦-٢٠٢٠، بڕیاردرا به پێداچوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی پله و ناونیشان و مووچه و وه‌زیفه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن گشت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه‌وه له بواری خزمه‌تی (شارستانی،پێشمه‌رگایه‌تی،هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ).
به‌شێك له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری:
1-هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت، پێویسته له چوارچێوه‌ی وه‌زیفی گشتیدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و خزمه‌تی فیعلی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژماركراون.
2-هیچ خزمه‌تێك هه‌ژمار ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا نه‌بووبێت.
3-یه‌كخستنی پله‌ی وه‌زیفه و ناونیشان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
4-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و ناونیشانێك درابێته فه‌رمانبه‌ر كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاسای ئاماژه پێكراو.
5-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێدانی ساڵانی خزمه‌ت بۆ مووچه‌خۆران، وه‌كو خزمه‌تی وه‌زیفی شارستانی و پێشمه‌رگایه‌تی و ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئه‌و ماوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ماوه‌ی خوێندنی مووچه‌خۆر یه‌كده‌گرێته‌وه، وه ئه‌و ماوانه‌ی كه ئه‌ژماركراوه و مووچه‌خۆر ته‌مه‌نی له ١٦ ساڵ كه‌متر بووه.
6-هه‌ر پێگه‌یه‌كی یاسایی له بواری ڕاژه‌ی شارستانی ڕاژه‌ی گشتی درابێت به فه‌رمانبه‌ر به بڕیاری كارگێڕی ئه‌و پێگه‌یه پارێزراو ده‌بێت.
7-ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه پاش ٣١-١٢-٢٠٠٣دامه‌زراون، به‌پێی یاسای ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ی عێراقی كه رێنمایی ژماره ٢١ی ساڵی ٢٠٠٨ی پێده‌رچووه، راستكردنه‌وه‌ی مووچه و ناونیشانیان بۆ ده‌كرێت.