نوچەنێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌مڕۆوه یاسای چاكسازی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و دەڵێت دەبێتە هۆی دادپەروەری و کەمبوونەوەی گەندەڵی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١-٧-٢٠٢٠، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چوار گرافیكدا ورده‌كاری یاسای چاكسازی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌و یاسایه بریتیه له‌یاسای ژماره ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، له به‌رنامه‌ی سێ هێزه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه كراوه.
حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەم یاسایە دەبێتە هۆی چەسپاندنی دادپەروەری و خه‌رجی كه‌مده‌كاته‌وه و داهات زیاد ده‌كات، گه‌نده‌ڵی و سود وه‌رگرتنی ناڕه‌وا له بودجه‌ی گشتی، له نمونه‌ی دوو موچه‌یی و زیاتر ناهێڵێت.
هەروەها رایگەیاند: له‌ئه‌مڕۆ ١ی ته‌موزی ٢٠٢٠ یاساكه یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
