نوچە-ئاڕ تی
نێردەی تایبەتی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، هۆشداری توند دەداتە ئێران.
برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت: بۆ ڕێگرتن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، بژاردەی سەربازی لە سەر مێزی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکایە.
هوک لە سەر زاری سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات و جەخت دەکاتەوە، کە هیچ کاتێک رێگە بە تاران نادرێت دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.