نوچەنێت
ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١-٧-٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەگتانەی خۆی لە رێگەی ڤئدیۆ کۆنفرانو ئەنجام دەدات. لەم کۆبوونەوەیەدا سەرنج لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەبێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەت:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان