نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی خولی پیشووی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی بەرگری ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی مستەفا کازمی بۆ داماڵینی میلیشیا شیعەکان لە چەک، پێویستی بە پاڵپشتی سیاسی هەیە.
شهوی ههینیی رابردوو، هێزهكانی دژه تیرۆری عیراق له ناوچهی دۆرهی شاری بهغدا ههڵمهتێكی ئهمنییان ئهنجامدا و ژمارهیهك له چهكدارانی لیوای ٤٥ی سهربه بهرگریی میللیان دهستگیركرد، كه چهكداری گروپی حزبوڵای عیراقن.
دوای دهستگیركردنیان رۆژی دووشهممه ٢٩ی حوزهیرانی ٢٠١٠، دادگای عیراق چهكدارهكانی ئازاد كرد و رایگهیاند: هیچ بهڵگهیهك دهست نهكهوتووه ئهو چهكدارانە نیازی هێرش و پەلامار بۆ سەر هیچ لایەنێکیان هەبێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی بەرگری لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە گەڕانەوەی چەک بۆ دەوڵەت، ڕایگەیاند”ئەوەی مستەفا کازمی دەیکات بۆ داماڵینی میلیشیا شیعەکان لە چەک، هەنگاوێکە بەڵام ئەو هەنگاوە پێویستی بە پاڵپشتی سیاسی هەیە، چونکە لایەنی سیاسی ئەمڕۆ لە عێراق پێکهاتەی ئەو هێزانەن کە ئەو هەنگاوی بۆ رەتکردنەوەیان ناوە”.
شاخەوان عەبدوڵا، دەڵێت”تاکو لایەنی سیاسی ئیسلامی شیعی لە عێراق بمێنێت، بەدەسەڵاتەوە و دەستیان هەبێت لە جومگە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە، نەک مستەفا کازمی، بەڵکو هیچ سەرۆک وەزیرانێک سەرکەوتوو نابێت، جگەلەوەش کە کازمی هەنگاوی بۆ ناوە، دەبێت سەرەتا دامەزراوەی دەوڵەتەکەی خۆی ڕێکبخاتەوە، کە پیچەوانەی دەستورە، پێش ئەوەی میلیشیا شیعەکان هەڵبوەشێنێتەوە”.
ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتەکان و وەزارەتە ئەمنی و سەربازیییەکان، بە پێچەوانەی دەستور دروستکراون، ماددەی ٩ لە دەستوری عێراق زۆر ڕوونە کە دەبێت دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان هاوسەنگی تێدابێت، گشت پێکهاتەکانی عێراقی تێدابێت، شەش وەزارەتی ئەمنی و سەربازی لە عێراقدا هەیە کوردێکی تێدا نییە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم دامەزراوانە تائێستاش دامەزراوەی عەرەبین، نەک دامەزاراوەی عێراقی.
شخەوان عەبدوڵڵا رونیدەکاتەوە”ناکرێت کورد لە ٢٠% ی عێراقە، بەڵام هیچ یەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری عێراقی پێنەدراوە، کە پێشتر ڕێککەوتن کرابوو بەکورد بدرێت، بەهەمان شێوە سەبارەت بە تورکمان و مەسیحییەکانیشەوە، بۆیە پێش ئەوەی خەریکی ڕێکخستنەوەی میلیشیاکان بێت دەبێت دامەزراوەکانی حکومەت بەپێی دەستور ڕێکبخاتەوە”.