نوچەنێت
لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٩٥٨ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ١٠٤کەس گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، ٣٠-٦-٢٠٢٠، ئاماری ٢٤کاژمێری رابردووی توشبوانی پەتای کۆرۆنای راگەیاند. ژمارەی توشبوان بە شێوەیەکی خێرا لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی راگەیەندراوەکە ١٩٥٨ حاڵەت تۆمارکراون، بەشی زۆریان لە پارێزگاکانی: بەغدا، زیقار، بەسرە، کەربەلا و سلێمانی بوون. لە هەموو عێراقیش ١٧٨٦ توشبووی کۆرۆنا لەدوای پشکنین، ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بووە و چاکبوونەتەوە. ١٠٤کەس گیانیان لە دەستداوە. کە زۆربەیان خەڵكی بەغدا، میسان و پارێزگای سلێمانین.
هەروەها گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرە بەپێی راگەیەندراوەکە 104 کەس بووە، کە زۆرترینیان لە بەغدا، میسان و پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.