ئەسعەد مورادی
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی کارانەبوونی لیژنەکانی ماددەی (140) دۆخی ئەمنی ناوچەکەش تا دێت خراپتر دەبێت.
ههرێمی كوردستان چەندجارێک داوای کردووە، لیژنەی ماددەی 140 چالاك بکرێت و سەرۆکی ئەو لیژنەیەش بدرێتە کورد. بەڵام تا ئێستا لەم خولەی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی کاتی ماددەی 140 پێك نەهێنراوە,
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان رایگەیاند: بەهۆی کارانەبوونی ئەو لیژنانە، تەعریب و داگیرکردنی زەوی و زارى گوندە کوردستانيهكان بەردەوامە و دۆخی ئەمنی ناوچەکەش تا دێت خراپتر دەبێت.
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم له پهرلهمانی كوردستان، گوتیشی، پێویستە گۆڕانکاری لە لیژنەی ماددەی 140 بکرێت و سەرۆکی لیژنەکەش بدرێت بە کورد و لیژنەكەش کارا بکرێتەوە، چونکە بەهۆی راگرتنی کارەکانی ئهو لیژنهیه، تا دێت دۆخی ناوچە کوردستانیەکان بەرەو خراپى دەڕوات.