شلێر سەعید
بەپێی گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق، بەم نزیکانە شایستە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی جوتیاران دابەشدەکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا، محەمەد حەنون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق بەنوچەى راگەیاند: جوتیارانی کوردستان مافی خۆیانە شایستە داراییەکانیان وەربگرن. ئەمڕۆ نوسراومان ناردووە بۆ ئەمیندارێتی گشتی و ئەنجومەنی وەزیران، تا رونکردنەوەمان پێبدەن، چونکە ٤٩٩ملیار دینارمان ماوەو هەموو رێکارەکانمان تەواو کردووە.
حەنون دەڵێت: هەرکات ئەوان واژووی بکەن و وەڵاممان بدەنەوە، ئێمە ئەو پارەیەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرین و دوای ناخەین، پێشبینیش دەکەین لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو، رێکارە یاساییەکان تەواوببن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا چوار ملیۆن تەن گەنمی ئەمساڵیان لە جوتیاران کڕیوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی عێراق، بگاتە شەش ملیۆن تەن.