ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، پاش دامرکانەوەی پەتای کۆرۆنا، تووشی قەیران و ناڕزایەتی بەربەرین بێتەوە. دەشڵێت ”ئێران توشی قەیرانی نێوخۆییە و کاریگەری لەسەر نەرێنی لەسەر هەژمونی ئێران دادەنێت”.
ئێران لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە دەستەوەستان نەبووە، بەڵکو پلانی جیاوازی گرتەبەر بۆ ئەوی هەژمونی خۆی بەسەر عێراقدا بسەپێنێ، وەک دروستکردنی میلیشیا و نائەمنکردنی ناوچەکە،بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئێڕان رۆڵی لاواز دەبێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، لەبارەی دۆخی ئێرانەوە رایگەیاند: ئێران گوشارێکی زۆری لەسەرە و پێش بینی دەکری ئێران لەناوخۆ و پاش دامرکانەوەی پەتای کۆرۆنا، تووشی قەیران و ناڕزایەتی بەربەرین بێتەوە. هەڵبەتە جارێ ئێران چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات و هیوادارە کە دێمۆکراتەکان جارێکیتر بگەنەوە کۆشکی سپی.
لەبارەی داهاتووی رۆڵی ئێران لە عێراق، حوسێنی گوتی ”ئێران ماوەیەکی زۆرە، کە خەریکی سەرمایەگوزاری لە عێراق و بەهێزکردنی بنەماکای دزە و هێژمۆنی خۆیەتی لە عێراق، بۆیەش چاوەڕێ ناکرێ بەو زووانە ئەو دزەیە و ئەو هێژمۆنیە لەناو بچێت، یان کەم کاریگەر بێتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێران تووشی قەیرانی جددی لەناوخۆ و لە دەرەوەیە و ئەوەش بێگومان کارتێکەری نێگەتیڤی لە سەر دەزە و هێژمۆنی ئێران بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەتی لە عێراق دەبێت لە درێژخایەندا.