بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران دەدرێت

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی لێژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران و قەرزی سێ ساڵ كەڵكەبوویان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق كۆ بووینەوە و داوای چارەسەركردنی كێشەی جووتیارانی هەرێمی كوردستانمان لێكرد.

بەهۆی تێکەڵکردنی پرسی سیاسی بە کێشەکانی دیکە لە ساڵانی رابردوو، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە زیانمەند بوون و پارەی گەنمی ساڵانی (٢٠١٦٫٢٠١٥٫٢٠١٤) هێشتا وەر نەگرتووە، کە بڕەکەی سەرجەم دەکاتە (٥٥٧) ملیار دیناری عێراقی. بەرپارسانی عێراقی بەڵێن دەدەن بەڵام جێبەجێی ناکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. مەیادە محەمەد نەجاڕ، ئەندامی لێژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی پارتی لەبارەی کێشەی جووتیارانی هەرێم راگەیاند: وەك لیژنەی ئابووری بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان سەردانی عەلا جبووری، وەزیری بارزگانی حكومەتی عێراقمان كرد و لەبارەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، كە ماوەی چەند ساڵێكە كەڵكە بووە ناینێرن. كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵی ئەنجام دا.

مەیادە نەجاڕ دەشڵێت “بە نووسراوێك داوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستانمان لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد و ئەویش جەختی لەوە كردەوە، كە هیچ ڕێگرییەكی یاسایی و دەستووری نییە بۆ خەرجكردنی پارەی جووتیارانی هەرێم بۆ هەر سێ ساڵی (٢٠١٦٫٢٠١٥٫٢٠١٤) ئەویش بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو كێشەی پێداوین”.

د. مەیادە نەجاڕ گوتیشی، پێشتر بە بڕیارێكی سیاسی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ڕاگیراوە و هەرچەندە پێشووتر فەرمانی خەرجكردنی بۆ دراوە لەلایەن سەڕۆكوەزیرانی پێشووترەوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە و پێشمان ڕاگەیاند ”ئەگەر هات و ئەو كێشەیە چارەسەر نەكەن، ئەوا ئێمە وەك نوێنەرانی كورد ڕێگای تر دەگرینە بەر بۆ ئەوەی مافی جووتیارانی هەرێمی كوردستان نەفەوتێت”.

کۆبوونەوەی د. مەیادە محەمەد نەجاڕ لە گەڵ عەلا جبووری، وەزیری بارزگانی حكومەتی عێراق

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com