پۆلیس لەبارەی کوژراوەکەی رانیە روونکردنەوە دەدات

0

نوچە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكرد، لە رووداوێكی تەقەكردندا لە قەزای رانیە كەسێك كوژراوە و دوو كەسی دیكەش برینداربون.

پۆلیسی راپەڕین لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن 30 ساڵ لە رەگەزی نێر دانیشتوی رانیە گەیەنرایە پزیشكی دادوەری، كە شوێنەواری گولـلە بەجەستەیەوە بو، هاوكات دوو برینداری دیكە، كە تەمەنیان 38 و 17 ساڵان بو گەیەنرانە نەخۆشخانە، كە یەكێكیان برای كوژراوەكەیە و بارودۆخی جێگیرە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، كوشتن و برینداركردنی ئەو هاوڵاتیانە لە رووداوێكی تەقەكردن لەناو دوكانێكی مۆبیلیاتدا بووە، بە وتەی یەكێك لە بریندارەكان لەلایەن كەسێكەوە لەسەر كێشەیەكی نێوان خۆیان لە ناو دوكانەكەیاندا تەقەیان لێكراوە.

پۆلیسی راپەڕین تەئكیدیشی كردۆتەوە، کە دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمی ناوبراو رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و دۆسێی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە، كە تەقەی كردووە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەر شەوی رابردوو هێرشكراوەتە سەر مۆبیلیاتی ئەو كەسەی تەقەكانی كردووە و لەلایەن كەسوكاری كوژراوەكە ئاگر لە مۆبیلیاتەكە بەردراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com