نوچە-جەزیرە
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە بارەی ئەو گروپ و لایەنانەی کە لە دەرەوەی یاسای هێزە چەکدارەکانی عێراق هێزی چەکدار و چەکیان هەیە، بە توندی هەڵوێستی وەرگرت.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە،٢٩ی جون لە تویتێکدا نوسی: ئە وکەس و لایەنانەی کە یاری بە ئاسایشی عێراق دەکەن و لە دەرەوەی حکومەت چەکیان پێیە، خۆش خزمەتی بە وڵاتانی بیانی دەکەن، لە ناو عێراقییەکان جێگایان نابێتەوە.