شلێر سەعید
لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، هاوڵاتییەک لەلایەن کوڕەكەی دەكوژرێت، پۆلیس دەڵێت ”تا ئێستا كوڕەكە دەستگیرنەكراوە”.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەو کەسەی کوژراوە بەوتەی خێزانەكەی لەلایەن کوڕەکەیانەوە بەدەمانجە تەقەی لێکراوە و گولە بە سەری كەوتووە و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.
سامان رەمەزان گوتیشی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەركەوتووە كێشەی كۆمەڵایەتیان هەبووە.
ئەفسەرەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، کە کوژراوەکە ناوی (فەرمان مەلا حەمەدەمین) و نیشتەجێی گەڕەکی دەروازەی شارەکەیە و تا ئێستا بكوژەكە دەستگیرنەكراوە كەتەمەنی 16 ساڵانە.