نوچە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، پەتای کۆرۆنا لە عێراق لە کۆنترۆڵی حکومەت و تەندروستی دەرچووە.
ئەو لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا 45 هەزار و 402 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 756 کەس گیانیان لەدەستداوە.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ئەدهەم ئیسماعیل، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژمارەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، بە تایبەت ئەوانەی پێویستییان بە چاودێریی چڕ هەیە، لە ئاستی خۆی تێپەڕیوە.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق هەروەها رایگەیاندووە، بارودۆخی تەندروستی لە عێراق زۆر خراپە و پەتای کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە.