نوچە
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی دەکرد.
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەرکرد و بڕیارەکانیش له كاتژمێر 12ی سبه‌ی شه‌و تاکو كاتژمێر 12ی شه‌وی 4ی تهمموز جێبەجێ دەکرێت.
دەقی بڕیارەکان:
یه‌كه‌م: له كاتژمێر 12ی سبه‌ی شه‌و كار به‌م بڕیارانه ده‌كرێت تا كات 12ی شه‌وی 4ی تهمموز.
دووه‌م: له كات 6ی به‌یانی تا 12ی شه‌و، هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه.
سێیه‌م: له رۆژانی قه‌ده‌غه‌دا هه‌ندێك شوێن كراوه ده‌بن، له‌وانه:
نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده، كۆمپانیای خۆراك.
چواره‌م: له كات 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی، كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری، قهسباخانهكان، ده‌واجن، جوتیار و هه‌نگه‌وانان، ده‌ڕاسه، گواستنه‌وه ئاژه‌ڵ، بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن.
پێنجه‌م: تا 4ی تهمموز هه‌موو هاتووچۆیه‌ك له نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكان نابێت. كه‌س خۆی له رێگه نه‌دات.
شه‌شه‌م: له كاتی دابه‌شكردنی موچه به گوێره‌ی میكانیزمی وه‌زاره‌ته‌كان موچه وه‌رده‌گیرێت.
حه‌وته‌م: راگه‌یاندنكار ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانێت رووماڵ بكات و له پارێزگای دیكه‌وه رێگه‌ی هاتنیان بۆ هه‌ولێر پێ نادرێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:

