نوچە: العالم
کۆمپانیاکانی کۆکا کۆلا، ڤێرایزۆن و یونیلیڤەر بڕیاریانداوە کاری هاوبەش لەگەڵ مەکۆ ئەلکترۆنیەکانی مارک زەکەربێرگ نەکەن، وەک فەیسبووک و ئینستاگرام و ریکلامی کۆمپانیاکانیان لەوپێگانە بوەستێنن.
هۆکاری ئەو بڕیارەی کۆمپانیاکان بەهۆی ئەوەوە بووە، کە مارک زوکەربێرگ، بەپێی پێویست پاڵپشتی داخوازی خۆپیشاندەرانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپای نەکردووە لە جوڵانەوەی “ژیانی رەشپێستان گرنگە”، بۆیە بڕیاریانداوە کارە هاوبەشەکانیان بوەستێنن.
لەدوای ئەو بڕیارە، بڕی 7.2 ملیار دۆلار زیان بەر سەروەت و ساماناکەی زوکەربێرگ کەوتووە، کە پشکی شێری هۆکاری ئەو زیانە بەر کۆمپانیای کۆکاکۆلا دەکەوێت.