وەزارەتی دارایی بڕی موچەی مانگانەی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا دەكات
نوچە: هەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا كە بەهۆی دواكەوتنی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوی كردۆتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی موچەی وەزارەتی ناوۆخ ئاشكرا دەكات، كە دەگاتە 150 ملیار دینار.
دەقی روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم:
پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی كه ڕامان گه‌یاندبوو، ده‌مانه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ده‌بوایه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له ڕیزبه‌ندی دووه‌م بوایه له دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ موچه‌ی مانگانه‌یان (150) ملیار دینار ده‌بێت.
به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه ته‌نها توانرا موچه‌ی ئه‌و وه‌زارت و ده‌ستانه دابه‌شبكرێت, كه به هه‌موویان بڕه‌كه‌یان (98)ملیار دینار بووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له هه‌وڵی جدی دایه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێ نه‌كردبوو بۆیان دابین بكرێت, تا بتوانرێت پێش جه‌ژن موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
مانگانه موچه‌ی گشت فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌كه‌ی ده‌گاته(850) ملیار دینار