نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تەندروستی هه‌ولێر، چاكبوونه‌وه‌ی ٢٢ تووشبووی دیكه‌ی پەتای كۆرۆنای له سنوری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت”به هاووڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه”.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە”دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئهو٢٢تووشبووه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بەتەواوی چاکبوونەته‌وە، بۆیه دوای ته‌واو جێگیربوونه‌وه‌ی باری تەندروستییان، بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە”.
بەپێی راگەیێندراوەکەی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، “تا ئێستا كۆی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ٧٨٩ كه‌س”.