شلێر سەعید
جوان ڕۆژبەیانی دەڵێت، گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك دەكرێت كە لەلایەن لیژنەكانەوە پێشكەشكراوە لەوانە دۆخی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكان و باسی دۆخی تەندروستی هەرێم.
لە بانگهێشتنامەیەكیشدا ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كردووە، كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٢٩-٦-٢٠٢٠، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا جوان ڕۆژ بەیانی، لە پەرلەمانی كوردستان بە نوچەی ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەكرێت وبەرنامەی كاری پەرلەمان لەسەر دوو بڕگەیە، یەكەم بڕگە بریتیە لە پێشكەشكردنی ئەو پڕۆژە یاسا و بڕیارانەی كە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشكەشكراوە و نیسابی یاسایی تەواو كردوە، رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەربكرێت.
بڕگەی دووەم، بریتیە لە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی پشوی هاوینەی پەرلەمان، كە لە ١- ٧ دەبێتە پشوو، بەڵام بەهۆی كۆرۆنا و داخستنی پەرلەمان و چەند هۆكارێكی سیاسی، نەتوانرا دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، بۆیە داوادەكرێت پشوی هاوینە كە دوو مانگە بكرێتە یەك مانگ.