شلێر سەعید
بەپێی هەواڵەکان بەغدا بەرامبەر بە ٦٥٠ ملیار دینار، رۆژانە داوای ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەکات ، بەڵام شاندی هەرێم تا ئێستا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست نەكردۆتەوە .
لە دوو رۆژی رابردوودا، بە مەبەستی دانوستان لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێمی بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا هەرێم كەمال ئاغا ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەنوچەی ڕاگەیاند: ڕێكەوتنی هەرێم و بەگذا گرنگەو كۆمەڵێك كێشە چارەسەر دەكات، لەهەمویان گرنگتر کێشە داراییەکان، سبەی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەم بارەیەوە کۆبوونەومان هەیە”.
سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە بەغدا داوای ڕێژەی زیاتری نەوتی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ کۆمپانیای سۆمۆ، بەشێوەیەک کە ٦٥٠ ملیار دیناری بەرامبەر ناردنی ٤٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە؟
هەرێم ئاغا، ڕونی كردەوە كە ئەوقسانە دەكرێت بەڵام “تا ئێستا بە فەرمی هیچ رێککەوتنێک رانەگەیێندراوە”.