مستەفا کازمی بەرەو کوێ؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

چاودێرێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، عێراق توشی پێکدادانی ناوخۆی دەبێتەوە و پێکدادانەکانیش زۆر قوڵ دەبێت، قەیرانەکانی عێراق زۆر گەورە دەبن. 

 مستەفا کازمی، لە ماوەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەنجامدا و دەیەوێ گۆڕانکاری زیاتر بکات، ئەمە ناڕەزایی کۆمەڵێک کەس و میلیشیای نزیک لە ئێرانی لێکەوتۆتەوە، هەڕەشەی لێدەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، کاوە نادر، چاودێری سیاسی، سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئەم دوایییەی مستەفا کازمی، ڕایگەیاند”مستەفا کازمی کە هاتووەتە سەر دەسەڵات، بە ڕۆحێکی نیشتمان پەروەرانەوە نەهاتووە، بەڵکو بەدەستی خەڵکانێک هاتووە، ئەو خەڵکانەش لە ئاکامی سازشکردن لە نێوان خۆیان و دوو دەستی گەورە کە ئێستا ئیدارەی عێراق بەڕێوە دەبەن، بۆیە ناکرێت بڵێین مستەفا کازمی بێلایەنە، بەڵام هەنگاوەکانی و کارەکانی کاری باشن و هەوڵدەدات چی لە دەسەڵاتی بێت بیکات، بۆ ئەوەی چوار چێوەی سیاسی و سیادەی عێراق بپارێزێت، ئەمەش کارێکی باشە جا ئەگەر ئەمریکا پێیبکات یان هەر دەوڵەتێکی دیکە”.                                  

بەرای ئەم چاودێرە سیاسییە”کێشە و قەیرانەکانی عێراق یەکجار قوڵبونەتەوە، قەیران بەجێماوە و قەیرانی دیکەشی بۆ زیاد بووە، بۆیە زۆر قورسە لە ماوەی ساڵێکدا کە مستەفاکازی دەیەوێت چارەسەریان بکات، چونکە هێزە ناو خۆیییە چەکدارەکانی عێراق زۆرن، بە دڵنیاییەوە عێراق توشی پێکدادانی سەربازی دەبێتەوە، وەک ئەوەی کەبینیمان ڕوویدا”.                                                           

   سەبارەی بە ئەنجامی کارەکانی کازمی، کاوە نادر دەڵێت”هاوکێشەکان چۆن و بەلای کاملادا دەشکێتەوە، ئایا بەلای ئەو هێزانەدا دەشکێتەوە کە هاو سۆزن لەگەڵ ئێران یان بەلای ئەوانەدا دەشکێتەوە، کە ئێستا مستەفا کازمی کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی دەستی ئێرانی لە عێراق بەلایەنی کەمەوە لاواز بکات ئەگەر نەتوانێت بیبڕێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە عێراق توشی پێکدادان دەبێتەوە و پێکدادانەکانیش زۆر قوڵ دەبن و قەیرانەکانی عێراق زۆر گەورە دەبن”.                                                 

ئایا کارەکانی کازمی دەبێتە هۆی قوڵترکردنەوەی کێشەکانی نێوان شیعەو سوننە؟ کاوە نادر رایوایە” بەداخەوە ئەوە لە بەردەم عێراق و هەر کەسێکدایە کە لەشوێنی مستەفا کازمی بێت، پێکدادان لەنێوان سونە و شیعە ڕو دەدات، هەروەها پێکدادان لە ناوماڵی شیعە ڕوو دەدات، هیوادارم پرشکی ئەو شەڕانە نە پەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە خەڵکانێک هەن دەیانەوێت خۆیان بەلای لایەکدا بگرن، کە ئەمەش کارێکی باش نابێت و کورد دەبێ خاوەنی پڕۆژەی ڕزگاری نیشتمانی بێت و کار بۆ خۆی بکات، نەک بۆ ململانێی لایەنێک، وە بێلایەنی خۆشی بپارێزێت”.                                           

      ئایا هیچ کام لەم هاوکێشانە سودی کوردی تێدایە؟  کاوە نادر، پێیوایەکە “شیعە، سوننە، ئێران و ئەمریکا هیچیان بۆ کورد پێ نییە، بەڵام بۆ کورد ئەمریکییەکان بەراورد ناکرێن، بەدڵنیایییەوە دوا ڕۆژ بۆ ئەوان دەبێت، چونکە ئەمریکا زیانی گەورەی لەسەر عیراق بەرکەوتووە، ڕەوا نییە عێراق تەسلیمی ئێران بکات وەک ئەوەی کەسانێک لێی تێدەگەن، لە هەمان کاتدا هەرێمی کوردستان کە دراوسێی ئێرانە دوژمنداری لەگەڵی کارێکی ئاقڵانە نییە، لێرە حیکمەتی سەرکردایەتی کورد و حزبەسیاسییەکان رۆڵ دەبینێت، کە چۆن دەتوانن خۆیان بپارێزن و توشی ئەو پێکدادانە نەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com