نوچەنێت
هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عیراق هێرشەکان ی تورکیا لە ناوچەی بادینان بە زەنگێکی مەترسیدار ناودەبات.
ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا، بە چڕی ناوچەی زاخۆ بۆردومان دەکات، لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و لە دواین هێرشیش، لە کونە ماسی سەر بە شارباژێڕی سلێمانی، زیانی گیانی و ماددی گەیاندە هاووڵاتیان.
هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری دەرەوەی عیراق، لە تویتێکدا دەڵێت: هێرشەکانی تورکیا بەو چڕییە بۆ ناوچەی زاخۆ، زەنگێکی مەترسیدارە و داواکردنی پارێزگای موسڵ لەلایەن تورکیاوە مایەی نیگەرانییە.