کازمی بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسێکی ئێرانی دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوو بەرپرسی عێراقی رایانگەیاند: شەی ڕابردوو لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر بارەگایەکی حزبولڵای عێراق، چەند بەرپرس و میلیشاییەک دەستگیر کراون.

بە گوتەی سەرچاوەکان، سێ فەرماندەی حزبولڵای عێراق وێڕای بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی دەستگیر کراون.هەروەها چەند موشەک هاوێژێکیش دەستی بە سەرداگیراوە.

بەرپرسانی ئەمریکا، میلیشاکانی حزبوڵڵای عێراقی بە ئەنجامدەرانی سەرەکی هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە عێراق تۆمەتبار کردووە.

پیشتریش مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دابوو بە توندی مامەڵە لە گەڵ ئەو لایەنانە بکات، کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لە بارەی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هەڵوێستی فەرمییان وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com