نوچە: سلێمانی
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بڕیارە سبەی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆمار و كتێرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، ئەمەیش لە دوای باشبوونی باری تەندرووستی ناوبراوەوەیە.
دەقی راگەیاندراوەكە
بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
پشتیوان بە یەزدانی مەزن رۆژی شەممە 19ی تەموزی 2014 فەخامەتی سەرۆك مام جەلال دەگاتەوە خاكی نیشتمان دوای ئەوەی پەروەردگاری مەزن شیفای داو لە وڵاتی ئەڵمانیای دۆست، چارەسەری نەخۆشییەكەی كۆتایی هات كە روبەروی بوەوە لەكاتی راپەڕاندنی كار و ئەركەكانی بەوپەری مەسئولیتەوە كە پێی ناسراوە وەك سەرۆك كۆماری عیراق .
لە كاتێكدا خۆشحاڵیی بێ سنوری خۆمان دەردەبڕین بە بۆنەی ئەم گەڕانەوە یە لە سایەی یەزدانی مەزنەوە و شادی خۆمان دوپات دەكەینەوە بە بۆنەی ساغ و سەلامەتی فەخامەتی سەرۆك و ئامادە بونی لە نێو گەلەكەی و هەڤاڵ و برا و رۆڵە عێراقییەكانی بە هەمو پێكهاتەكانیانەوە، لە هەمان كاتدا بە بۆنە یەوە سوپاس و پێزانین پێشكەش دەكەین بۆ هەمو ئەو بەڕێزانەی كە بەردەوام و بە پەرۆش و بایەخەوە بەدواداچونیان كردوە و لە هەواڵی تەندروستی فەخامەتی سەرۆك مام جەلال یان پرسیوە ئەوەش بایەخدانێكە هەموان لە روانگەی شانازی كردن بە رۆڵَی میحوەریی سەرۆك مام جەلال-ەوەیە كە لە هەمو هەلو مەرج و بارودۆخەكاندا بەردەوام بینویەتی لە پێناوی عێراقێكی دیموكراسیی ئازاد و فیدراڵدا چ لە كارو سەركردایەتی كردنی خەباتی ئۆپۆزیسیۆن دژی رژێمی دیكتاتۆریی لە ناوچو، یان لە قۆناغی بنیاتنانی ئەزمونە دیموكراسییەكەماندا كە رۆڵی سەرەكیی و بەرچاوی بینیوە لە كۆكردنەوە و یەكخستنی لایەنە نیشتمانییەكان لە یەك گوتاریی كە بنەماكەی دادپەروەریی و ڵێبوردەیی و برایەتیی و هەمو پێودانگە مرۆیی و خەباتگێڕییەكانە و گەلی عێراق بە هەمو پێكهاتەكانیانەوە لە پێناویاندا خوێن و گیانیان بۆ بەخشیوە .
ئەم وەفا و پێزانینە بۆ فەخامەتی سەرۆك مام جەلال بەرجەستە بوە لە میانەی ئەو هەستە مەزنەی گەلەكەمان بە هەمو پێكهاتەكانیەوە لە بەردەوامی هەواڵ پرسینیان لە تەندروستیی سەرۆك كۆمار، هەست دەربڕینێك كە عیراقییەكان لە روانگەی خۆشەویستیی و شانازیكردن و پێزانینیان بە رۆڵی مەزنی سەرۆك مام جەلال دەریان بڕی هەر لە مەرجەعیەتی بەڕێزەوە تا هێز و لایەن و كەسایەتییە سیاسیی و كۆمەڵایەتیەكان ئەویش لە ئەنجامی ئەو رۆڵە مەزنەی كە سەرۆك مام جەلال بە درێژایی خەبات و تێكۆشان و كاركردنی بینیویەتی كە بە گیانی نیشتمان پەروەریی ناسراوە و هەمیشە جێگەی شانازیی هەموان بوە .
ئێمەیش شانازیی دەكەین بەو هەستە بەرز و مەزنانە و سوپاسی یەزدان دەكەین كە گەلە مەزنەكەمان بپارێزێت كە شایستەی خۆشگوزەرانیی و ئاشتیە.
هەست و پەرۆشیی سەرۆك كۆمار و پادشا و میرو سەركردە سیاسییەكانی زۆربەی وڵاتانی دنیاش بۆ هەواڵ پرسین و بەدواداچونیان بۆ تەندروستیی فەخامەتی سەرۆك كۆمار جێگەی رێز و پێزانینمانە سوپاس بۆ هەمو لایەكیان بۆ هەواڵ پرسین و نزا وز پاڕانەوەكانیان ، لە پەروەردگاری مەزن داوا دەكەین هەموان بپارێزێت و ساغ و سەلامەتیان بكات و هەمیشە سەرفراز و لە پێشكەوتندا بن .
هەمو داوا و هیوایەكمان لەش ساغیی بەردەوامییە بۆ سەرۆك مام جەلال ، بە خۆشیی تاسەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی پیرۆزیان دەكەین بۆعێراقی نیشتمانی لە رۆژی شەممەدا بە چاودێریی و پشتیوانیی یەزدانی مەزن لەم مانگە مەزن و پیرۆزەدا .
نوسینەگەی سەرۆكایەتی كۆمار