وردەکاری قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێندرا

0

نوچەنێت

قەدەغەی هاتووچۆی سنوردار لە پارێزگای هەولێر رادەگەیێندرێت، بڕیارە بۆ ماوەی هەشت رۆژ لەسەرجەم فەرمانگەکان پشوودەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٥-٦-٢٠٢٠، پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی رایگەیاند: قەدەغەی سنوردار لەسنوری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنین.

بەپێی زانیارییەکان قدەغەکە بەمجۆری دەبێط:

رۆژانە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەردەوام دەبێت، بەڵام لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە بۆ پێنجی بەیانی، بەیانی سەرجەم شوێنە گشتییەکان دادەخرێن و رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت سەردانی شوێنە گشتییەکان بکات. هەروەها دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان رادەگیرێت جگە لە وەزارەتی تەندروستی، شوێنە گشتییەکان بە داخراوی دەمێننەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک . پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل و شوێنە گەشتیارییەکان دادەخرێن .قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com