سەرۆک بارزانی لەگەڵ جومعە عناد سەعدون کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جومعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٥-٦-٢٠٢٠، وەزیری بەرگریی عێراق، سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستە ڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و برەودانی كولتووریی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com